روونی: یاریزانانی مانچستەریونایتد هێشتا پشتیوانی مۆرینهۆن

یاریگا-واین روونی دەڵێت  یاریزانانی شەیتانە سوورەکان لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆن و هێشتا پشتیوانی دەکەن.

مانچستەر لەم وەرزەدا بە ئاستێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و دەنگۆی دوورخستنەوەی مۆرینهۆش بە بەردەوامی لە ئارادایە.

روونی ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیە وتی “راستە بە ساتەوەختێکی قورسدا تێدەپەڕن بەڵام مۆرینهۆ راهێنەرێکی بە ئەزموونە رێگەچارەیەک دەدۆزێتەوە و دەبێت هەندێک لە یاریزانەکانیش کەمێک زیاتر هەوڵبدەن ، بەهیوای بگەنەوە ئاستی راستەقینەیان و فشار لەسەر پلەکانی پێشەوە دروستبکەن هەموومان حەزدەکەین لە ریزبەندی پێشەوە ئەو یانەیە ببینین. باوەڕناکەم هیچ یاریزانێک هەبێت بڵێت من یاری بۆ خۆزێ ناکەم و لە پشتەوە پەردە هەموویان پاڵپشتی ئەو راهێنەرە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر”.

یونایتد لە پلەی هەشتەمی پریمەرلیگە و نۆ خاڵ لە پلەی یەکەم دوورە کە لە نێوان مانچستەر ستی و لیڤەرپوولدایە. ئەم لێدوانەی روونی لە کاتێکدایە بەشێک لە میدیاکان هۆکاری خراپی ئاستی ئەو یانەیە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە یاریزانەکان ئامادەنین لەژێر دەستی مۆرینهۆ یاری بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا