کۆڤاچ: تیاگۆ ئەلکەنتارا ئازارێکی زۆری هەیە

یاریگا-تیاگۆ ئەلکەنتارا ئەستێرەی یانەی بایەرن میونشن ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە لە یاری جامی ئەڵمانیا بەرامبەر رۆدینگهاوسن.

بایەرن بە زەحمەت و بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکەی بردەوە، کۆڤاچی راهێنەر دوای یارییەکە وتی “ئازارێکی زۆری هەیە بزانین پشکنینەکان چی دەردەخەن”. دوای یارییەکەش ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بینراوە بە هاوکاری دارشەق یاریگای جێهێشتووە.

بایەرن لەم وەرزەدا ئاستی ناجێگیرە و رۆژی شەممەش دەگەڕێنەوە یاریگاکان بەرامبەر فرەیبۆرگ لە خولی ئەڵمانی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا