رۆژنامەیەک نهێنی بەیاننامە توندەکەی پێرێز بەرانبەر لۆپیتیجی ئاشکرا کرد

یاریگا

دوای ئەوەی بەیاننامەی فەرمی ڕیال مەدرید سەبارەت بە لادانی لۆپیتیجی ڕاهێنەری یانەکە، بەهۆی توندییەکەی رەخنەی زۆری لێ گیرا، ڕۆژنامەیەک هۆکاری ئەو توندیەی ڕیال مەدریدی بەرانبەر ڕاهێنەری لادراو ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە لە بەیاننامەکەی پێرێز هاتوە کە ” جیاوازیییەکی زۆر هەیە لە کوالیتی بەرزی یاریزانانی ڕیال مەدرید کە هەشتیان پاڵێوراوی بالۆن دۆری ئەمساڵن، بە بەراورد بە ئەنجامەکانی یانەکە لەگەڵ لۆپیتیجی ڕاهێنەر “، ئەو بەیانەش لە میدیاکانی ئیسپانیا بە زۆر توند و بێ ڕەحمانە باسی لێوەکرا، بەپێی ڕۆژنامەکەش هۆکاری ئەوە پێداگیری لۆپیتیجی بوو، کە لە دوای لادانی لە پۆستەکەی تەواوی بری 18 ملیۆن یۆرۆکەی گرێبەستەکەی وەربگرێت وێرای ئەوەی تەنها چەند مانگێکە ئەو ئەرکەی وەرگرتوە و ئەنجامەکانیش زۆر خراپ بووە، ئەوەش ڕیال مەدریدی زیاتر تووڕە کرد.

ئاشکرایە کە ڕیال مەدرید دوای لادانی لۆپیتیجی بە شێوەیەکی کاتی (سانتیاگۆ سۆلاری ) ڕاهێنەری ڕیال کاستیای وەک ڕاهێنەرێکی کاتی دیاری کردوە، ئەمشەویش ڕاهێنەرە تازەکە یەکەمین تاقیکردنەوەی فەرمی لە جامی شا ئەنجام دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر