پێکان هێڵی بەرگری ئەرسناڵ دەخاتە مەترسییەوە

هێکتۆر بێلێرینێش هاتە ریزی ئەو یاریزانانەی ئەرسناڵ کە دووچاری پێکان هاتوون 

هێکتۆر لە یارییەکی سبەی چوار شەممە بەرامبەر  بلاپول بەشدار نەبێت و ئەگەر هەیە لە یارییەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپولیش بەشداری نەکات.

جیا لەو یاریزانە لە ئێستا هەر یەک لە یاریزانان  ناچۆ مۆنریال و سێید کۆلاسیناک بەهۆی پێکان لە پێکهاتەی ئەرسناڵ دوور کەوتوونەتەوە ئەمەش ئەرکی راهێنەری یانەکەی بۆ پارێزگاریکردن لە هێڵی بەرگری سەخترکردووە.

هەروەها یاریزان محەمەد ئیلنێنی بۆ ماوەی دوو هەفتە دیکەش دوور دەبێت لە یاریگاکان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا