کاڤانی پاڵێوراوەکانی بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر ئاشکرا دەکات

0

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، ئەدینسۆن کاڤانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای و یانەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند کە نابێت خەڵاتی بالۆن دۆر بە لۆکا مۆدڕیچی کڕواتی بدرێت.

لەم بارەیەوە، کاڤانی بە ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرنسای گوت” نابێت مۆدڕیچ کەماوەی ڕابردوو خەڵاتی باشترینی فیفای وەرگرت، بالۆن دۆرێش وەربگرێت، ڕاستە ئەو یاریزانێکی باشە و لەگەڵ ڕیال مەدرید دەستکەوتی باشی هەبووە و هەروەها لەگەڵ کڕواتیا دووەمی مۆندیال بوو، بەڵام من دەبینم ڤاران هەمان ئەو دەستکەوتانەی لەگەڵ ڕیال مەدرید هەبووە جگە لەوەش ئەوان پاڵەوانی مۆندیال بوون، پێم وایە دەبێت یاریزانێکی فەرنسی بالۆن دۆر بباتەوە، ڤاران یان گریزمان یان مباپی ئەوانە کاری زۆر گەورەیان ئەنجامداوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا کاڤانی گوتی ” یاریزانی دیکەش هەن کە ئاستیان باش بووە، بەڵام بە بۆچوونی من دادپەروەری ئەوەیە کە دەبێت یەکێک لەو سێ یاریزان فەرنسییە بالۆن دۆری ئەمجارە بباتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.