ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر مۆرینهۆ سزادرا

مارکۆ لانی یاریدەدەری راهێنەری یانەی چێڵسی بەهۆی هێرشکردنە سەر خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری مانجستەر یونایتد بە بڕی شەش هەزار پاوەند سزادرا .

لە یارییەکەی ٢٠ ئەم مانگە کە هەردوولا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون، مۆرینهۆ و لانی رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە راگەیندراوێکیدا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا نووسیویەتی:

“بەهۆی رەفتاری لە ماوەی ٩٦ خولەکی یارییەکە، مارکۆ لانی بە بڕی شەش هەزار پاوەند سزادراوە”

 دوای یارییەکە مارکۆ داوای لێبوردنی لە مۆرینهۆ کرد و مۆرینهۆش قبوڵی کرد، لە بارەی سزادانیەوە، مۆرینهۆ رایگەیاند، ئەو پێیوانییە مارکۆ شایەنی ئەو هەموو سزایە بێت بەوەی وەک ئەندامێکی دەستەی راهێنەرانی چێڵسی دوورخرایەوە

دەشڵێت، هەموومان هەڵە دەکەین، منیش زۆر هەڵەم کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا