بارسێلۆنا بڕیاری فرۆشتنی عوسمان دیمبلی یەکلایی کردەوە

یاریگا

لە کاتێکدا چەندین گەورە یانەی پرێمەرلیگ چاویان بڕیوەتە کڕینی عوسمان دیمبلی یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە هێرشبەری تیپەکە قسەی خۆی کرد.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا نایەوێت دیمبلی بفرۆشێت، لەبەر ئەوەی متمانەی تەواویان بەوە هەیە کە یاریزانە فەرنسییە لاوەکە بتوانێت لە ئایندەیەکی نزیکدا خۆی باشتر بسەلمێنێت و ئاستی بەرەو پێشتر ببات، هەروەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە ئەو زەحمەتی و تەگەرانەی لە یانەی بارسا ڕووبەڕووی دیمبلی بووەتەوە، لە یەکەمین وەرز دووچاری تێری هێنری بووەوە تا لەسەر بارودۆخە ڕاهات، بۆیە یانەی بارسێلۆنا پێی وایە لەدووەمین وەرزیدا لەگەڵ بارسا دیمبلی ئاستی بەرەو پێشتر ڕۆیشتوە و لە داهاتوو زۆر باشتریش دەبێت.

ئاشکرایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆ هەیە کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت عوسمان دیمبلی بفرۆشێت، بۆ ئەوەش چەند یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بایەخێکی زۆر بەیاریزانە فەرەنسییەکە دەدەن و لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر