نێیمار: ئەوەی هاندەرانی مارسیلیا کردیان ئەوپەڕی بێ رێزییە

یاریگا-نێیمار داسیلڤا  ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بە توندی هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی مارسیلیا.

نێێمار پاش یارییەکەی نێوانیان داوای کرد هاندەرانی ئەو یانەیە سزا بدرێن و وتی “فڕێدانی بەرد بۆ یاریزان لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانی کۆڕنە تەنیا بێ رێزی نەبوو بە من بەڵکو بە یاریزانەکانی خۆشیان. پێویستە بەرپرسان شتێک بکەن و سزایان بدەن  لەوبارەیەوە چونکە چی دێینە ئەم یارییە بەو جۆرە رەفتارمان لەگەڵ دەکرێت. ئەمە ئەوپەڕێ بێ رێزییە”.

جگە لە بەرد، شوشە و بوتڵە ئاو گیرایە نێیمار و هاوڕێکانی لەو یارییەی ٢-٠ شکستیان بە خاوەن ماڵ هێنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا