نێیمار ستایشێکی بێ وێنەی مێسی و ڕۆنالدۆ دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی ستایشێکی بێ وێنەی مێسی و کریستیانۆ ڕۆنالدۆی کرد و ڕایگەیاند کە بە بەردەوامی لە هەردووکیان شتی تازە فێردەبێت و شانازیان پێوە دەکات.

نێیمار لە چاوپێکەوتنێکی درێژی ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی مێسی بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی هەموو سەردەمەکان وەسف کرد و گوتی ” مێسی نموونەی باڵای منە لە ژیانی وەرشیدا، من هەموو ڕۆژێک لە یانەی بارسێلۆنا شتی تازە لەو فێردەبووم، کاتێک تەنها سەیری ئەوم دەکرد بەهێزتر دەبووم، ئەو وای کرد بوونم لە نێو یاریگا بەهێزتر بێت”.

سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆنالدۆش نێیمار دەڵێت” ڕۆناڵدۆ دێوزمەیە بەڕاستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو یاریزانە چێژ و شەرەفێکی گەورەم پێ دەبخشێت، ئەو یاریزانێکی زۆر زیرەکە و کاتێک بەرانبەری یاری دەکەی دەبێت زۆر باش خۆت ئامادە بکەی، بەڕاستی ڕۆنالدۆ یەکێکە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لە جیهان، من بەختەوەرم کە بەردەوام لە ڕۆنالدۆ و مێسی شتی تازە فێر دەبم تا گۆڵی زیاتر تۆکار بکەم و چێژی زیاتر وەربگرم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر