کاڵدیرۆن: هەمووی هەڵەی پێرێزە

یاریگا-رامۆن کاڵدیرۆن سەرۆکی پێشووی  ریاڵ مەدرید تەواوی قەیرانەکانی مەدرید دەداتە پاڵ فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئێستا.

دوای تەنها ١٤ یاری مەدرید لوپیتیگی راهێنەری دوورخستەوە ئەمەش پاش وەرزێکی ئابڕووبەر و پڕ شکست.

کاڵدیرۆن رەتیدەکاتەوە هۆکاری شکستەکان لوپیتیگی بێت و  وتی”بەداخەوە، ئەمە یەکێکی دیکەیە لە سەر شێتییەکانی سەرۆک. ئەگەر لوپیتیگی راهێنەرێکی دروست بوبێت لە مانگی شەشدا ، ئەوە لە چوار مانگ ناگۆڕێت. ئەو دوو رۆژ بەر لە جامی جیهانی گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد و زیانی بە هەڵبژاردەی نیشتیمانیشمان گەیاند ئێستاش دەری دەکات. پێم وایە هەڵەی پێرێزە نەک لوپیتیگی”.

پاشانیش ناوبراو رۆشتنی رۆناڵدۆی بە هەڵەیەکی مێژوویی دیکەی پێرێز ناوبرد و وتی”ئەو کێشەی سەرەکیە، فرۆشتنی رۆناڵدۆ لە مانگی شەشدا هەڵەیەکی مێژوویی بوو کە ئێستا باجەکەی دەدەین”.

کاڵدیرۆن لە نێوان ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ سەرۆک بوو لە مەدرید و جێگەی پێرێزی گرتەوە، بەڵام دواتر سەرۆکە ناودارەکە دووبارە پۆستەکەی لێبردەوە بە هەڵبژاردن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا