هۆکاری دەستنیشان نەکردنی کۆنتی وەک ڕاهێنەری ڕیال مەدرید ئاشکرا کرا

یاریگا

دوای ئەوەی دوێنێ یانەی ڕیال مەدرید سانتیاگۆ سۆلاری وەک ڕاهێنەرێکی کاتی بۆ یانەی شاهانە دەستنیشان کرد، ڕۆژنامەیەک هۆکاری دیاری کردنی ئەو ڕاهێنەرەی لە بری ئەنتۆنیۆ کۆنتی خستە ڕوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بەر لە ڕاگەیاندنی بڕیاری لادانی جۆلیان لۆپیتیجی ڕاهێنەری پێشوو، بڕیار بوو ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی چێلسی وەک ڕاهێنەری داهاتووی یانەی شاهانە دیاری بکرێت، بەڵام ئەو بڕیارە لە دوا ساتەکان گۆڕا، ئەویش بەهۆی بەهێزی چەند ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید کە بە کارگێڕی یانەی ڕیالیان ڕاگەیاند کە ئەوان ئەو ڕاهێنەرەیان ناوێت، هەروەها بەپێی میدیاکان سێرجیۆ ڕامۆس بەر لە ڕاگەیاندنی بڕیاری لادانی لۆپیتیجی لەگەڵ پێرێز کۆبوونەوەیەکی ئەنجام داوە، سەرەتا هەوڵی داوە لۆپی لە دەرکردن بپارێزێت بەڵام ئەو بڕیارەی بۆ نەچۆتە سەر دواتر بۆچوونی خۆی و یاریزانانی بە نەخێر لەسەر دانانی کۆنتی وەک ڕاهێنەر بە پێرێز ڕاگەیاندوە، ئەوەش وای کرد کە سۆلاری کە لە لایەن یاریزانانی یانەی ڕیال پشتگیری دەکرێت، وەک ڕاهێنەرێکی کاتی دیاری بکرێت.

هەر سەبارەت بە بابەتی ڕاهێنەر، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە بە دانانی سۆلاری و دوورخستنەوەی ناوی کۆنتی لە بابەتی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی ڕیال مەدرید یانەی شاهانە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر ئامانجە کۆنەکەی کە (بۆکیتینیۆ)ی ڕاهێنەری تۆتنهامە کە هەست بە بێزاری دەکات، بە تایبەتی بەهۆی تەواونەکردنی یاریگای یانەکەی خراپی ئەنجامەکانی یانەکەی بەم دواییە، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە چەند نوێنەرێکی یانەی ڕیال مەدرید چاویان بە چەند کەسێکی نزیکی(بۆکیتینیۆ) کەوتوە و هەواڵی دڵخۆشکەریان لەم بارەیەوە بە پێرێز ڕاگەیاندوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر