لوپیتیگی سوپاسی ریاڵ مەدرید دەکات

یاریگا-جولیان لوپیتیگی بووە کورت تەمەنترین راهێنەری مێژووی ریاڵ مەدرید پاش دوورخستنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو سوپاسی یانەکەی کرد بۆ ئەو دەرفەتەی پێێدرا.

جولیان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “سوپاسی ریاڵ مەدرید دەکەم بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێیان دام،وە تەواوی یاریزانەکان بۆ خۆماندووکردن و هەوڵی بەردەوامیان، وە تەواوی کارمەندان کە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ کردم. بەدڵنیاییەوە سوپاسی هاندەرانیش کە پشتیگریان کردم و هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم تا کۆتایی وەرز”.

جولیان تەنیا ١٤ یاری راهێنەری ریاڵ مەدرید بوو، تێیدا تووشی شەش شکست هاتن کە دواینیان دۆڕانە گەورەکەی کلاسیکۆ بوو بەرامبەر بارسێلۆنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا