گریزمان بەشداری یارییەکەی سبەی نابێت

دیەگۆ سیمۆنی لە یارییەکەی بەرامبەر بە سانت ئەندریو پشوو بە ئەستێرەکانی دەدات.

سیمۆنی بڕیاریداوە گریزمان و چەند یاریزانێکی سەرەکی دیکە لە یارییەکەی سبەی کۆپا دێل رێی بەرامبەر بە یانەی سانت ئەندریو بەشدار نەبن و پشوو وەربگرن.

ئەتلەتیکۆ لە بارودۆخێکی هەستیاردایە، لە پلەی چوارەمە و تەنها دوو خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی یەکەم جیاوازی هەیە بۆیە سیمۆنی نایەوێت هیچ خاڵێک لەدەستبدات لە خولی ئیسپانی.ض

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا