پێرێز کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجومەنی ریال مەدرید ئەنجام دەدات

یاریگا

بەپێی تازەترین هەواڵ، بڕیارە ئەمڕۆ فلۆرۆنتینۆ پێرێز سەرۆکی ڕیال مەدرید کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجومەنی ڕیال مەدرید بەڕێوە ببات بۆ ئەوەی چارەنووسی یانەکە و ڕاهێنەر تاوتوێ بکەن و بڕیاری خۆیان بدەن.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە ئەمرۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیال مەدرید لە کۆبوونەوەکەی باسی لادانی لۆپیتیجی ڕاهێنەر دەکات و لە هەمان کاتیشدا کۆنتی وەک ڕاهێنەری تازەی ریال دەستنیشان دەکات، بڕیاریشە سۆلاری ڕاهێنەری ریال کاستیا لە یاری ڕیال بەرانبەر مەلیلە لە جامی شای ئیسپانیا سەرپەرشتی یانەی شاهانە بکات تا کۆنتی رۆژی شەممەی داهاتوو بە فەرمی دەستبەکار دەبێت ، کاتێک لە گەڕی 11 لیگای ئیسپانیا لە یاریگای بێرنابیۆ ڕووبەڕووی ڤالەد وەلید دەبێتەوە.

جێی باسکردنە یانەی ڕیال مەدرید لە یارییەکەی دوێنێ شەودا بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ بە ئەنجامی 5-1 شکستی خوارد، بۆیە چاوەڕێ دەکرێ بەهۆی ئەم دۆڕانە گەورەیە کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ بەسەر ڕیال مەدرید بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر