هۆکاری کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر ئاشکرا کرا

یاریگا

دوای ئەوەی(فیچای سریفادا) سەرۆکی یانەی لیستەر سیتی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەست دا، پۆلیسی ئینگلیزی هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

پۆلیسی بەریتانی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە فڕۆکەکەی سەرۆکی لیستەر سیتی کە پێنج کەسی تێدابوو دوای هەستانی بە ماوەیەکی زۆر کەم مەکینەکەی پەکی دەکەوێت و بەتەواوی دەوەستێت بۆیە هێلیکۆپتەرەکە دەکەوێتە خوارەوە، هەر سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕۆژنامەی (تێلگراف) بڵاویکردوەتەوە کە فڕۆکەوانەکە کە ناوی (سوافەر)بوو کە بەڕەگەز ئینگلیزە و لە سەرۆکی یانەی لیستەر زۆر نزیکە، کاتێک زانی فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە ڕێڕەوی فڕۆکەکەی گۆڕی لە سەدان هاندەری لیستەر سیتی دوورخستەوە بۆ ئەوەی تەنها ئەوان گیان لەدەست بدەن و نەبنە هۆکاری مردنی دەیان کەسی دیکە کە هاندەرانی یانەی لسیتەرسیتی بوون و دوای یارییەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەی پۆلیسی بەریتانی هاتوە کە ئەوانەی لە نێو هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر گیانیان لەدەست داوە بریتین لە فیچای سریفادا سەرۆک یانەکە و کافیبۆرن و نور سارا کە ئافرەتە و لەگەڵ سەرۆکی یانەکە کاردەکەن جگە لە سوارفەر فرۆگەوانی ئینگلیزی لیزای یاریدەدەری کە ئافرەتە و بەڕەگەز پۆڵەندییە.

ئاشکرایە کە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر سیتی لە بەردەم یاریگای کینگ پاوەری تایبەت بە یانەکە گڕی گرت و ئاگرەکەش بە 20 خولەک بە تەواوی کۆنتڕۆل کرا بەلام سەرنشینەکان سەرجەمیان گیانیان سپارد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر