راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید بەڕێگەوەیە

یاریگا-وابڕیارە هەر ئەمڕۆ جولین لۆپیتیگی راهێنەری ریاڵ مەدرید لە ئەرکەکەی دوور بخرێتەوە و ئەنتۆنیۆ کۆنتی ببێتە جێگرەوەی.

لەگەڵ ئەوەی داوادەکرا ناوبراو زووتر دووربخرێتەوە بەڵام پێچەوانەی رەفتاری خۆی یانەی شاهانە ئەو راهێنەرەی هێشتەوە تا یاری کلاسیکۆ و ئەوەش بە کارەسات کۆتایی هات.  بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا  ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەگاتە مەدرید بۆ گفتوگۆ، ئەگەر نەگەنە ئەنجام بەزووییش ئەوا سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری تیپی دووەم بەشێوەیەکی کاتی ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ.

مەدرید تووشی چوارەم شکستی وەرز هات لەلالیگا پاش دۆڕانیان بە بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٥-١، لەو یارییەی خراپی ئاستی مەدرید گەیشتە رێژەیەکی ئابڕووبەرانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا