لۆپتیگی باس لە شکستەکەی ئەمشەو دەکات

لۆپتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەرکی شکستەکەی گرتە ئەستۆ بەڵام دەڵێت ئەو بڕوای بە خۆیەتی کە بتوانێ شتەکان پێچەوانە بکاتەوە.

لە دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر بە بارسا، ئەو راهێنەرە رایگەیاند:

“ من ئێستا هەست بە خەمباری دەکەم بەڵام ئەو هێزەم هەیە کە بتوانم بەرپرسیارەتی  هەڵگرم. ئەمە شکستێکی سەختبوو بەڵام دەزانم هەموو شتێک دەکرێت پێچەوانە بکرێتەوە”.

“ رێگایەکی درێژمان لە پێشە و منیش بڕوام بە یاریزانەکان هەیە، ئێمە چەند هەفتەی رابردوو چانسێکی باشمان نەبووە، بەڵام ئەمانە هەموو کۆتایان دێت”.

“وەکو راهێنەر من ئەرکی باشترکردنی یانەکە دەگرمە ئەستۆ”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا