سوارێز هاتە ریزی مێسی و رۆماریۆوە

لویس سوارێز توانی هاتریک لە کلاسیکۆکی ئەمشەو تۆمار بکات بەمەش لە دوای مێسی و رۆماریۆ بووە سێهەم یاریزان لە ساڵی ١٩٩٤ەوە کە لە کلاسیکۆ هاتریکی تۆمارکردبێت.

بارسا ئەمشەو توانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ مەدرید دووچاری شکستێکی گەورە بکات، گۆڵەکانیش سوارێز و کۆتینهۆ و ڤیداڵ تۆمارییان کرد.

ئەم بردنەوەی بارسا لە کاتێکدابوو لیۆنێل مێسی کاپتن بە هۆی پێکان لەدەرەوەی یاریگا بوو.

لە ساڵی ٢٠١٤ مێسی دژی مەدرید هاتریکی تۆمارکرد و لە ساڵی ١٩٩٤ رۆماریۆ هەمان کاری کرد، ئێستاش لە ساڵی ٢٠١٨، سوارێز بووە خاوەنی ئەو سەرکەوتنە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا