سەرپەرشتیاری یانەی زێرەڤانی هۆکاری شکستی یاری دێربی دەخاتە ڕوو

یاریگا
دهۆک- رۆژهات لوقمان
دوای ئەوەی یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی پارساڵی خولی نایابی کوردستان لە یاری دێربی بەرانبەر دهۆک تووشی شکست هات، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یانەکە هۆکارەکانی ئەو دۆڕاندنەی ڕوونکردەوە.

لەم بارەیەوە، ماهر ئیسماعیل، سەپەرشتیاری یانەی زێرەڤانی بە (یاریگا)ی ڕاگەیاند کە کۆمەڵێک هۆکار هەن بۆ ئەو شکستە ڕەنگە یەکەمیان ئەوەیە کە دێربی یە ئەو جۆرە یارییانە هەمیشە ناتوانی پێبینی ئەنجامیان بکەیت، هەروەها هەندێک لە یاریزانان بە باشی پلانی ڕاهێنەریان جێبەحێ نەکرد، جگە لەوەش پێکانی کتوپڕی یاریزان (محەمەد سعید خالید) بەر رۆژێک لە یارییەکە کاریگەری بەسەر یانەکە هەبوو، بەڵام هەر چۆنێک بێت ئێستا سەرەتایە و کاتی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بگەرێینەوە.

ئاشکرایە کو یانەی زێرەڤانی کە پارساڵ پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بوو، لە یاری بەرانبەر دهۆم دوێنێ ئێوارە بە تاکە گۆڵێک تووشی شکست هاتبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر