کوردێک میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی یۆنان بۆ کێک بۆکسینگ بۆ کوردستان دەستەبەردەکات

یاریگا

پشتیوان جاف
یاریزانێکی کورد بە ناوی هەڵبژاردەی کوردستان لە پاڵەوانێتی یۆنان بەشداری دەکات و لەوێش میدالیای زێڕی کێشی 65 کلغم بەدەست دەهێنێت.

لەیۆنان پاڵەوانێتی یۆنانی کراوە بۆ یاری کیک بۆکسینگی بەرێوە چوو کە بە پالەوانێتی wku ناسراوە، کە تێیدا 1070 یاریزان لە 40 ولات تێیدا بەشداریان کردبوو، هەڵبژاردەی کوردستانیش لە ژێر سایەی ئاڵای کوردستان بە 14 یاریزان بەشداری کردبوو کە دوانیان ئافرەت بوون، کە تێیدا (ڕبین فازڵ) توانی میدالیای زێڕی کێشی 65 کلغم بەدەست بهێنێت و ئاڵای کوردستان لەو قارەمانێتیەدا بەرز بکاتەوە.

ئاشکرایە کە یاری کێک بۆکسینگ لە کوردستان بایەخی زۆری پێ دەدرێت و فیدڕاسیۆنی تایبەتیش بەو یارییە هەیە، کە لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر