هەواڵێکی گرنگ لەسەر چارەنووسی سەرۆکی لیستەر سیتی بڵاوکرایەوە


یاریگا

سووتان و تێک شکانی هیلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی لیستەر سیتی دوای یاری یانەکەی بوەتە هەواڵی سەرەکی میدیا ئینگلیزییەکان کەمێک پێش ئێستاش ئێزگەی bbc بەریتانی هەواڵێکی خراپی لەسەر چارەنووسی سەرۆکی لیستەر سیتی بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی bbc کەس نزیکەکانی (فیتچای سریفادا نابردا)ی سەرۆکی یانەی لیستەر سیتی کە بەڕەگەز تایلەندییە، لە نێو هێلیکۆپتەرەکەی خۆیدا بووە، کاتێک دوێنێ شەو لە نزیک یاریگای کینگ پاوەر تێک شکاوە و سووتاوە، بەگوێرەی کەسوکاری سەرۆکی لیستەر ئەو لە یارییەکە ئامادە بووە و دوای یاریش لە نێو فڕۆکەکەی خۆی دابووە کاتێک لە نزیک یەکێک لە نزیک شوێنێکی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێل تەقیوەتەوە، بە گوێرەی قسەی کەسانێکی دیکەش کاسپەر شمایکلی گۆڵپارێزی لیستەریان بینیوە کاتێک بەرەو نزیک شوێنی ڕووداوەکە دەڕوات و دەگریت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر