دیبالا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ پلانەکانی ئالیگری ئاشکرا کرد


یاریگا

دوای بردنەوەیەکی بە زەحمەتی یانەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر یانەی ئیمپولی بە ئەنجامی 2-1 پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەکە بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان پلانەکانی ئالیگری بۆ ئەم یارییەی ئاشکرا کرد.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان کردوە کە دیبالا وەک ئاهەنگ گێران بە بۆنەی بردنەوە و بەبۆنەی یاری کردن وەک کاپتنی یانەکە بۆ یەکەمین جار وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ڕۆنالدۆ بلاوکردوەتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە لەم وێنەیە ئەو کاغەزەی ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤی پلانەکانی یارییەکەی لەسەر نووسیبوو، هەمووی دەرکەوتوە، لە کاغەزەکە چۆنیەتی لێدانی تۆپە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان و شێوازی وەستانی یاریزانان و چاودێری کردنی کلیلەکانی یانەی بەرانبەر و ناوی ئەو یاریزانانەی بەرانبەر لێدانە ڕاستەوخۆکانی یانەی بەرانبەر دەوەستن دەردەکەوێت، بەپێی میدیاکان ئاشکرا بوونی هەندێک زانیاری وێرای ئەوەی دوای یارییەکە بووە، بەلام ئالیگری ناچار دەکات کەمێک گۆڕانکاری بەسەر هەندێک شت لە پلانەکانی بهێنێت.

ئاشکرایە کە لە یارییەکەی ئیمپۆلی و پۆڤی یاریزان دیبالا بۆ یەکەمین جار بەهۆی یاری نەکردنی کلینی وەکو کاپتنی تیپەکە یاری کرد، لەو یارییەش کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەردو گۆلی بردنەوەی یۆڤی تۆمار کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر