گاتووزۆ: میلان نەمردووە

گاتووزۆ سوورە لەسەر ئەوەی هێشتا دەتوانێت میلان بگەڕێنەتەوە سەر بردنەوە.

میلان بەرامبەر بە ئینتەر شکستی هێنا لە خولی ئیتاڵی، چوار رۆژ دوای ئەوەی لە خولی ئەوروپا شکستێکی دیکەی بەرامبەر بە ریال بیتس تۆمارکرد.

گاتووزۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی دوپاتیکردەوە کە ئەو نەدۆڕاوە و رایگەیاند:

“ئێمە دوو شکستی سەختمان تۆمارکرد، بەڵام من شکستم نەخواردووە، یانەکە نەمردووە”

“من ئەو لەو جۆرە پیاوانەم کە ئەو جۆرە شکستانە توڕەم دەکات بەڵام دەزانم دەبێت چی بدەمە کوڕەکان و یانەکە”

“دەبێت سەیری پێشەوە بکەین، دەبێت ئازادانە یاری بکەین و لە سەروو تاکتیک و پێکهاتەکان یاری بکەین”

“دەبێت ئێمە کاری زیاتر بکەین، من دەمەوێت ٢٣ شێر لە یاریگا ببینم”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا