کلۆپ ستایشی شاکیری دەکات

کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپول دانبەوەدا دەنێت کە دەبێت گرنگی زیاتر بە شاکیری بدرێت.

لە یاریەکەی ئەمڕۆدا شاکیری توانی گۆڵی سێیەمی لیڤەرپول تۆمار بکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات ئەگەرچی ئەو یاریزانە لەسەر کورسی یەدەگ بوو سەرەتا.

ئەمەش وایکرد راهێنەری لیڤەرپوول ستایشی ئەو یاریزانە بکات و  بڵێت:

“ئەو هاتە ناوەوە و گوڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروستکرد”

“ئەمەش وادەکات کە سەخت بێت ئەو لە دەرەوەی یاریگا بێت چونکە ئەو ئەمڕۆ ئاستێکی باشی پێشکەشکرد”

“ئێمە پێویستیمان بە کاتی زیاترە تاکو ئەو بناسین، هەندێک جار دەبێت یاریزانەکان بپارێزی تاکو  ئەو کاتەی بە باشی دەیناسی”

 لیڤەرپول لە یارییەکەی ئەمشەو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی کاردیفی بردەوە و  بەمەش پلەی یەکەمی خولی ئینگلیزی مسۆگەرکرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا