ڕۆناڵدۆ بڕیاری گەڕانەوە دەدات

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید دوای ماوەیەک دابڕان بڕیاری دا جارێکی دیکە بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی پورتوگال بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی(کۆرێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕۆنالدۆ لە مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال و لە یاری پورتوگال بەرانبەر ئیتاڵیا لە یاریگای سان سیرۆ بەشداری دەکات، بەگوێرەی رۆژنامەکە ڕۆنالدۆ بەر لە یاری بەرانبەر ئیتالیا لەگەڵ یۆڤێنتۆس لەسەر هەمان یاریگا لە 11 مانگی داهاتوو ڕووبەڕووی یانەی ئای سی میلان دەبێتەوە، دواتر پاش هەفتەیەک لەو یاریگایە لەگەڵ پورتوگال بەرانبەر ئیتالیا یاری دەکات.

ئاشکرایە کە رۆنالدۆ دوای یارییەکانی مۆندیالی روسیا هیچ جارێکی دیکە درێسی هەڵبژاردەی ولاتەکەی نەپۆشیوە، ئەوکات پورتوگال لە قۆناغی 16 ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر