ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی نهێنی ئاهەنگ نەگێڕانی سەلاح بە گۆڵەکانی ئاشکرا دەکات

یاریگا

محمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە دوایین دوو یاریدا 3 گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام لەگەڵ تۆمار کردنی گۆڵەکانی ئاهەنگی نەگێڕا، سەبارەت بەمە ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی هۆکاری ئەمە دەخاتە ڕوو.

ڕۆژنامەی(ئێکسپرێس) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە ئاهەنگ نەگێڕانی سەلاح واتای ئەوەیە کە یاریزانەکە هیچ دڵخۆش نییە وەکو جاران لە یاریگای ئەنفیلد، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەری زۆر هەیە بەم زووانە سەلاح لیڤەرپول بەجێ بهێلێت، ڕۆژنامەکە باسی قسەکانی ڕۆد گۆلێتی ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندی دەکات کە دەڵێت” ئاهەنگ نەگێرانی سەلاح بە ۆگڵ تۆمار کردن لە پرێمەرلیگ یان لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ، زۆر سەیر و نادیارە ، کاتێک لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ گۆڵ دەکەی دەبێت زۆر دڵخۆش بیت و دوای ئەو ڕەخانەی لێی گیرا پێویست بوو بەدڵخۆشیەوە بڵێت ئەوە من لێرەم”.

هەر سەبارەت بە سەلاح، پۆل مێرسۆن کالپتنی پێشووی ئاڕسناڵ دەڵێت” ئەوەی لە سەلاح بەدی کرا واتای ئەوەیە یاریزانەکە چیتر لەگەڵ ڕێدز دلخۆش نیە، ئەوەش واتای ئەوەیە بۆ یانەیەکی دیکە دەڕوات و بیر لە ڕۆیشتن دەکاتەوە، پێم وایە گەر لە چەند یاری داهاتوو بە بەردەوامی گۆڵ تۆمار بکات، ئەوا ڕیال مەدرید داوای دەکات، ئەو یەکەمین یاریزان بوو لە مێژووی لیڤەرپول کە بەکەمترین یاری 50 گۆڵ تۆمار بکات، ئەوە شایەنی ئاهەنگ گێڕانە.

ئاشکرایە کە سەلاح بەم دواییە گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ لیڤەرپول واژۆ کردوەتەوە، بەگوێرەی گرێبەستە تازەکەش یاریزانە میسرییەکە تا ساڵی 2022 بۆ ڕێدز یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر