دانی ئالڤیش توانج لە پلانەکانی بارسێلۆنا دەدات

یاریگا

دانی ئالڤیش، بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سان جێرمان، کۆمێنتێکی گاڵتەجاڕی لەسەر هەواڵی بایەخ پێدانی بارسێلۆنا بە جواو کانسیلۆی بەرگریکاری ڕاستی یۆڤێنتۆس بڵاوکردەوە.

ئالڤیس سەبارەت بە پلانی بارسا بە هەوڵی کڕینی کانسیلۆی پورتوگالی لە یانەی یۆڤی بۆ تۆکمەکردنی پێگەی بەرگریکاری ڕاست لە هەژماری تایبەتی خۆی دەڵێت” نەخێر .. هەرگیز ناتوانن یاریزانێکی وەکو من بهێنن” ئینجا لەدوای قسەکانی دەموچاوێکی پێکەنیناوی لەگەڵ داناوە.

ئالڤیش لەساڵانی 2008 تاکو 2016 بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری کردوە و هەموو جۆرە نازنازەکانیشی لەگەڵ بلوگرانا دەستەبەرکردوە، دواتر چوو بۆ ڕیزی یانەی یۆڤێنۆتس ئێستاش لە یانەی پاریس یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر