ئەلێگری: پشوو نادەمە رۆناڵدۆ

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری سوورە لەسەر ئەوەی هیچ پشوویەک نەداتە رۆناڵدۆ و داواش دەکات هێڵی هێرشبەری یانەکە بەهێزتر بکرێت.

رۆناڵدۆ لە ١١ یاریدا، پێنج گۆڵی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆمارکردووە وە  یۆڤیش لە ١٢ یاریدا توانیویەتی ١١ یارییان بباتەوە.

ئەلێگری هێشتا ناڕازییە لە ئاستی هێڵی هێرشبەر و پێیوایە چانسێکی زۆر لەدەستدەدەن رەتیشیکردوە پشوو بە رۆناڵدۆ بدات لە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە ئیمپۆلی بەوەی رۆژی چوار شەممەی داهاتوو لەگەڵ مانجستەر یونایتد رووبەروو دەبنەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەو راهێنەرەی یۆڤانتۆس لەبارەی پشوودان بە رۆناڵدۆ رایگەیاند:

“رۆناڵدۆ لە یارییەکەی سبەی بەشداردەبێت”

“دەبێت هەرجارەو هەنگاوێک بهاوین، من نازانم مانگێکی دیکە چی روودەدات”

“دەبێت پاسەکانمان زیاتر دەقیق بن  چونکە ئێمە گۆڵی زۆر بەرامبەر بەو هەلانەی بۆمان دەڕەخسێ تۆمار ناکەین”

ئەو راهێنەرە پێشی وایە یاریەکەی سبەی گرنگ دەبێت چونکە ئیمپۆلی یانەکەی بەهێزە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا