ئینتەر سەرۆکێکی لاوی هەڵبژارد

یانەی ئینتەرمیلان ستیڤان ژانگی تەمەن ٢٧ ساڵی وەک سەرۆک هەڵبژارد ئەمەش دوای ئەوەی ئیریک سۆهیر دوورکەوتەوە.

لەبارەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی یانەکە، ژانگ رایگەیاند:

“من زۆر شانازی بەوەوە دەکەم کە بتوانم ئەم یانەیە بۆ سەردەمێکی نوێ بگوزمەوە. من بەرپرسیارەتی ئەوەم لەسەرە کە دڵی ملیۆنەها هاندەر لە جیهان خۆشبکەم، وەمن بۆ ئەو ئەرکە زۆر ئامادەم کە دەبێت ساڵی ١١٠دەهەمینی ئینتەر” 

“من جەخت لەسەرە ئەو شتانە دەکەمەوە کە وادەکەن ئینتەر لە گشت روویەکەوە بەهێزتر بێت”

“دەبێت ئەزموونی مارکێتین و بازرگانیمان زیادتربکەین تاکو بتوانین بەڕێوەبردنی یانەکە باشتر بکەین”

یانەی ئەنتەی میلانی ئیتاڵی بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ پلەی سێهەمی خولی ئیتاڵی گرتووە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا