بە ڤیدیۆ.. هەڵبژاردەی لاوانی ژاپۆن عێراقی گۆڵباران کرد

یاریگا

لەمیانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی پاڵەوانێتی ئاسیای خوار تەمەن 19ساڵ، کەمێک پێش ئێستا هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بە ئەنجامێکی قورس بەرانبەر لاوانی ژاپۆن شکستیان خوارد و مالئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لەم یارییەدا لاوانی عێراق پێویستیان بە بردنەوە و دۆڕاندنی کۆریای باکوور هەبوو تا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام ژاپۆن ڕێگەی بەوە نەدا کاتێک توانی بە ئەنجامی 5-0 لە عێراق بباتەوە، وێرای ئەوەی عێراق لەسەرەتادا بواری گۆڵکردنی خێرای هەبوو، بەلام بەفیڕۆ درا، گێمی یەکەمی یارییەکە 3-0 بۆ ژاپۆن کۆتایی هات و لە گێمی دووەمیش ئەنجامەکە بۆ 5-0 بەرز بووەوە، بەمەش ژاپۆن و تایلەند بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوتن.

ڤیدیۆی کورتکراوەی یارییەکە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر