ئیکاردی ناڕازییە لە ئاستی یانەکەی

یاریگا-ماورۆ ئیکاردی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان گلەیی لە ئاستی یانەکەی دەکات پاش شکستەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

ئینتەر روبەرووی بارسێلۆنا بوونەوە لەو یاریەی مێسی وەک هاندەر ئامادەبوو، بەڵام دوو گۆڵی ئەلبا و رافینها سێ خاڵی گرنگیان بۆ بارسا بەدەست هێنا.

ئیکاردی کاپتنی ئینتەر دوای یارییەکە وتی “جیاوازییەکە لە نیوەی یەکەم دابوو کە ئاستمان خراپ بوو، لە نیوەی دووهەم باشتر بووین بەڵام دەبوو زیاتر لە سوودمان لە هەلەکان ببینیایە، دڵخۆش نیم بە ئاستمان و نەدەبوو لە سەرەتاوە بەو جۆرە بەردەوام فشارمان لەسەربێت”.

 

ئەم شکستەی ئینتەر دوای دوو سەرکەوتن دێت لە کۆمەڵەکەیدا بەرامبەر  تۆتنهام و ئایندهۆڤن. بارساش تەواوی یارییەکانی بردووەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا