بێنزیما: دەبێت گۆڵی زیاتر تۆماربکەم

کەریم بێنزیما دانبەوەدا دەنێت کە دەبێت گۆڵی زیاتر بۆ ریال مەدرد تۆماربکات.

دوێنی مەدرید توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ شکست بە یانەی پلزێن بێت و بێنزیماش گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

تاکو ئێستا بێنزیما ١٣ گۆڵی بۆ مەدرید لەم وەرزەدا تۆمارکردووە بەڵام هێشتا رەخەی زۆری لێدەگیرێت.

لە دوای یارییەکە ئەو یاریزانە بۆ رۆژنامەی ئاس ی گووت:

“من ماندوو نیم، بەڵام دەزانم دەبێت گۆڵی زیاتر تۆماربکەم”

“ئەوە شتێکە چۆتە مێشکمەوە و هانی زیاترم دەدات کە دەبێت گۆڵ تۆماربکەم”.

“ئێمە زۆر باوەڕمان بە راهێنەر هەیە و لەگەڵی دەبین چونکە مەرج نییە هەمیشە هەڵە لە راهێنەر بێت، هەندێکجار هەڵەکە لە یاریزانەکانە”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا