ڕۆنالدۆ بە وێنە و پەیامێک وەڵامی پێشوزاییە گەرمەکەی هاندەرانی مانچێستەر دەداتەوە


یاریگا

دوای ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ شەو لە لایەن هاندرانی مانچستەر یۆنایتد زۆر بە گرمی پێشوازی لێکرا، کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی یۆڤی بە بڵاوکردنەوە پەیامێک و وێنەیەک وەڵامی هاندەرانی یانە سوور پۆشەکەی دایەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆناڵدۆ لە ڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینتستاگرام سوپاسی هاندەرانی شەیتانە سوورەکانی کرد و گوتی ” ئەوە سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بوو لە یارییەکی پڕ لە سۆزداری، هەستێکی زۆر خۆش بوو کە جارێکی دیکە بۆ یاریگای ئۆلد ترافۆرد بگەڕێمەوە، سوپاسی هەموو هاندەران دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و پشتگیری کردنە”.

ئاشکرایە کە ئەو وێنەیەی ڕۆناڵدۆ بڵاویکردوەتەوە کە تێیدا سوپاسی خۆی بۆ هەزادارانی مان یۆنایتد دەردەبرێت، لە ماوەی 9 کاتژمێر زیاتر لە 4 ملیۆن لایکی بەدەستهێناوە.


و

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر