زێدان وای لێهاتووە نازانێت گرێبەست لەگەل کام یانە بکات

0

زێنەدین زێدان،راهێنەری پێشوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کە ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات، سەری سورماوەو نازانێت گرێبەست لەگەل کام یانە بکات، چونکە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەل ریال مەدرید هەلوەشاندەوە چەندین یانە ئامادەباشیان دەربریوە کە گرێبەستی لەگەل ئەنجام بدەن، لەسەروی هەمووشیانەوە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.

رۆژنامەی(صەن)ی بەریتانی بلاوی کردووەتە کە، یانەی بایرن میونشن دەیەوێت ئە راهێنەرە بکاتە راهێنەری یانەکەی، بەهۆ ئەو باروودۆخەی کە یانەکە ئێستا تێیکەوتووە لە ژێر سەرپەرشتی نیکۆ کۆڤاچی کرواتی، کە ئێستا پالەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەلمانی لە پلە پێنجەمی بۆندس لیگایە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە کارکێری یانە باڤاریەکە، هەولەکانیان چرکردووەتەوە کە بە هەرجۆرێک بێت زیزۆ، بکەنە راهێنەری یانەکەیان، ئەمەش بەهۆی ئەو دەستکەوتە باشانەی کە لەماوەی سێ سالی رابردوو لەگەل ریال مەدرید بەدەستی هێناوە.

زێدان لە کۆتایی وەرزی رابردوو بە شێوەیێکی چاوەروان نەکراو گرێبەستەکەی لەگەل رۆخی بلانکۆس، هەلوشاندەوە، دوای بەدەست هێنانی سێ نازناوی چامپیۆس لیگ بەدوای یەکدا.

لەماوەی رابردوو یانەی مان یو، زۆر هەولی دا کە ئەو راهێنەرە بکاتە راهێنەری یانەکەی، بەلام زیزۆ رەتی کردەوە کە ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک وەربگرێت، و لە ئێستاش دا یانەی بایرن میونشنی ئەلمانی، هاتووەتە سەرهێل، و پێشبرکێ لەگەل ئەو یانانە دەکات کە دەیانەوێت ئەو راهێنەرە بکەنە راهێنەری یانەکەیان، بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەل واژوبکات، وتاوەکو ئێستاش دیار نییە کە ئەو راهێنە ئەرکی راهێنەرایەتی کام یانە وەردەگرێت.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.