تێر شتیگن بەخێرهاتنی گەڕانەوەی نێیمار دەکات

یاریگا-مارک ئەندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا حەز بە گەڕانەوەی نێێمار داسیلڤا دەکات چونکە یانەکەی هەمیشە باشترینەکانی دەوێت.

سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی بارسێلۆنا بە تەواوی ئەو باسەی رەتکردبوەوە بەڵام گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بۆ موندو دیپۆرتیڤۆ وتی “نازانم چی روودەدات بەڵام پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ نیێمار هەیە و لەکۆتایشدا هەمیشە باشترینەکانمان دەوێت یاریمان بۆ بکەن بەڵام نامەوێت زۆر لەسەر ئەو باسانە قسە بکەم”.

شتیگن لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات، بە تایبەت لە کۆتا یاری بلەوگرانا بەرامبەر سیڤیلیا کە هۆکاری بردنەوەی یانەکەی بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا