چاڤی: هەرگیز وەک مۆرینهۆ راهێنەرایەتی ناکەم

یاریگا-چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی مێژوویی بارسێلۆنا و یاریزانی ئێستای سەدی قەتەڕی توانج لە پلان و تاکتیکەهونەرییەکانی خۆزێ مۆرینهۆ دەدات.

چاڤی لە کۆتا ساڵەکانی یاریکردنیەتی و بڕیاروایە دوای ئەوە ببێتە راهێنەر و بەمجۆرە باسی بەراوردی مۆرینهۆ و گواردیۆلای کرد

مۆرینهۆ راهێنەرێکە زۆر بەرگرییانە یاری دەکات، ئەوە شێوازی کارکردنی ئەوە و لە ئینتەر و ریاڵ مەدرید و چێڵسیش بەو جۆرە بوو، تەواوی یاریگا دادەخات و بۆشایی ناهێڵێتەوە. من حەزم لە تۆپی پێیەکی جیاوازە لەوە،  چێژ لەو جۆرە یاریکردنە نابینم و هەرگیز تیمەکانی من راهێنەریان دەکەم لەو جۆرە ستایلە بەکارناهێنن”.

ناوبراو دواتر ستایشی گواردیۆلای کرد و وتی

گواردیۆلا تەنیا تۆپی پێیەکی قەشەنگ پێشکەش ناکات بە ئاستی بەرزەوە، بەڵکو زۆر گرنگی بە ووردەکاری بەرگریکردنیش دەدات و هەمیشە تیمەکانی رێککخراوە”.

ناوبراو ئەوەشی نەشاردەوە لە داهاتوودا حەز دەکات لە ئیتاڵیا کاری راهێنەرایەتی بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا