ئینتەر ئەستێرەیەکی لەدەست دا بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا

یاریگا-

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەفەرمی رایگەیاند راجا ناینگۆلانی ئەستێرەی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا یاری ناکات.

لە یارییەکی بەهێزدا و لە گەڕی دووهەمی خولی پاڵەوانەکان،شەوی چوارشەممە ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا بەیەک دەگەن. دوای ئەوەی بارسێلۆنا مێسی بۆ ئەو یارییە لەدەستدا، ئەمڕۆ نێرازوری رایگەیاند لە یارییەکەی بەرامبەر میلاندا ، ناوبراو پێککراوە و چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.

ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە پێریسیچ و برۆزۆڤیچیش تووشی ئازاربوون و هێشتا چارەنووسیان یەکلانەبووەتەوە بۆ ئەو یارییە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا