پیانیج: رۆناڵدۆ لەسەر دەستی سکۆڵز بوو بە یاریزانێکی تایبەت

یاریگا-میرالیم پیانیج ناوەڕاستکاری یانەی یوڤێنتۆس ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و هۆکاری ئاستەبەرزەکەی بۆ پاوڵ سکۆڵز دەگەڕێنێتەوە.

پیانیج لەم وەرزەدا هاوتیمی رۆناڵدۆیە و سەبارەت بە مێژووە زێڕینەکەی رۆناڵدۆ و ئاستە بەرزەکەی وتی “ئەگەر سەیری رۆناڵدۆی سەردەمی مانچستەر بکەیت، لەگەڵ ئەو رۆناڵدۆیەی بووە باشترینی جیهان دەبینی جیاوازن. ئێستا یاریزانێکی جێگیری بەهێزە. زۆر شتم خوێندووەتەوە لەسەر قسەکانی رۆناڵدۆ لەبەر سکۆڵزەوە ، پێم وایە ئەو کردییە یاریزانێکی تایبەت. رۆناڵدۆ بووە باشترین چونکە لە یاریزانی لەو جۆرەوە فێر بوو”.

سکۆڵز هاوتیمی رۆناڵدۆ بوو لە مانچستەریونایتد و بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی مێژووی مانچستەر هەژمار دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا