ساری: پێویستە هاندەرانی چێڵسی رێزی مۆرینهۆ بگرن

یاریگا-ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی داوا لە هاندەرانی یانەکەی دەکات رێز لە  خۆزێ مۆرینهۆ بگرن پاش ئەو سوکایەتییەی پێیکرا لە روبەروبوونەوەی نێوان چێڵسی و مانچستەریونایتد.

مارکۆ لانی یاریدەدەری ساری لە کۆتاساتەکانی یارییەکەدا و لەکاتی گۆڵی بەرامبەری یانەکەی چووە بەردەم مۆرینهۆ و ستافەکەی و سوکایەتی پێکردن. ساری ئەمڕۆ وتی “من هیچم لەنێو یاریگادا نەبینی، بەڵام دوای یارییەکە قسەم لەگەڵ خۆزێ کرد و دەرکەوت هەردوولا قوربانی لێکتێنەگەیشتنبووین. دواتر لانیم هێنا و داوای لێبوردنی لە مۆرینهۆ کرد، پێم وایە کێشەکەمان چارەسەرکرد. ئەو بەشێکە لە مێژووی چێڵسی و پێویستە هاندەران و هەموولایەک رێزی لێبگرن”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا