زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی بەڕازیلی واژۆ کرد

یاریگا
دهۆک: ڕۆژهات لوقمان
یانەی زێرەڤانی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی بەڕازیلی واژۆ کرد بۆ ئەوەی ڕیزەکانی بۆ خولی نایابی کودرستان تۆکمە بکات.

ئێوارەی دوێنێ یانەی زێرەڤانی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی بەڕازیلی (دۆس سانتۆس) کە لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات و یاریزان ڕیکاردۆ کە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ڕاگەیاندنی یانەکە گرێبەستەکان بۆ یەک وەرزن و چاوەڕێش دەکرێت یانەکە سوود لە ئەزموونی ئەو دوو یاریزانە بەڕازیلییە وەربگرێت کە یەکیان لە خولی بەڕازیلی یاری کردوە لەکاتێکدا ڕیکاردۆ لە خولەکانی بەرازیل و بۆلیڤیا و تونس و سڕبیا و تایلەند یاری کردوە.

ئاشکرایە کە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بوو لە وەرزی ڕابردوو، ئەم وەرزەش یانەکە هەوڵ دەدات پارێزگاری لەم دەستەکەوتە بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر