ئەستێرەیەکی گەورەی ڕیال مەدرید ئەم زستانە بۆ خولێکی دی دەڕوات

یاریگا

دوای رۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤێنۆتس ، بڕیارە لەم زستانەدا ئەستێرەیەکی دیکەی گرنگی یانەی شاهانە لەم زستانەدا تیپەکە جێبهێڵێت و بۆ یانە و خولێکی جیاواز کۆچ بکات.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە کە ماڕسیلۆ بەرگریکاری ریال مەدرید بڕیاری داوە لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەی ڕیال بەجێ بهێڵێت وڕوو لە یانەی یۆڤێنۆتس بکات و لەوێ جارێ دیکە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بکاتەوە، لە درێژەی هەواڵەکە هاتوە کە ماڕسیلۆ ئەو داوایەی خۆی بە بەرپرسە گەورەکانی ڕیال مەدرید ڕاگەیاندوە، بەپێی هەواڵەکەش ڕۆیشتنی مارسلیۆ زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆی تێ دەچێت و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ هاتنی ئەو یاریزانە ئالێکس ساندرۆ لە یانەکە بڕوات و وێستگەیەکی دیکە بۆ خۆی دیاری بکات.

ئاشکرایە کە پەیوەندییەکی زۆر بە تین و هاوڕێیەتییەکی گەورە لە نێوان ڕۆنالدۆ و ماڕسیلۆ هەیە، لەگەڵ رۆیشتنی ڕۆنالدۆش لە ڕیال مەدرید بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە چەندین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە کە ڕۆیشتنی دۆن کاریگەری خراپی بەسەر یانەکە دەبێت و زیانێکی گەورە بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر