ڕیال مەدرید داوای ئیبڕاهیمۆڤیچ دەکات

یاریگا

بەهۆی کێشەی هێڵی هێرشبردنی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا، یانەی شاهانە زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچی ئەستێرەی پێشووی شەیتانە سوورەکان و ئێستای لۆس ئەنجلۆس گەلاکسی ئەمەریکی کردوەتە ئامانج بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ یەکێک دەبێت لە ئامانەکانی ڕیال مەدرید لە وادەی گواستنەوەی زستانەدا، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی بۆ ئەم وەرزە درێسی ڕیال بپۆشێت و هێڵی هێرشبردنی یانە گەورەکەی مەدرید تۆکمە تر بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئیبڕا کە 21 گۆڵی لە 25 یاری لە خولی ئەمەریکی بۆ یانەکەی تۆمار کردوە، یەکێک دەبێت لە چارەسەرە خێراکانی ریال مەدرید بۆ ئەوەی بارودۆخی یانەکە لە ڕووی گۆڵکردن بەرەو باشی ببات.

ئاشکرایە کە ڕیال مەدرید لە دوایین 5 یاریدا تەنها یەک گۆڵی لە دوایین یاری بەرانبەر لیڤانتی تۆمار کرد، گۆڵەکەش لە لایەن مارسلیۆی بەرگریکاری یانەکە تۆمار کرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر