بەداخەوەین کە باشترین یاریزان بەرامبەرمان یاری ناکات !

یاریگا- شەوی رابردوو لیۆنێل میسی توشی پێکان هات و بەهۆیەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە و ناتوانێت بەشداری هەردوو یاریەکەی بارسا بکات بەرامبەر ئەنتەرمیلان لە چامپیۆنسلیگ .

یانەی ئەنتەرمیلان لە تویتەری فەرمی خۆیان نوسیویانە ” زۆر بەداخەوەین بۆ پێکانەکەت کە ناتوانیت بەرامبەرمان یاری بکەیت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ، شەرەفێکی گەورەیە یاریکردن بەرامبەر باشترین ، بەهێزبە لیۆ .

بڕیاڕە چوارشەممە لە یاریگای کامپ نۆ بارسێلۆنا میوانداری ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی بکات .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر