دوو یاریزانی بەڕازیلی بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی زێرەڤانی دەگەنە دهۆک

یاریگا
دهۆک : ڕۆژهات لوقمان
بەمەبەستی تۆکمە کردنی ڕیزەکانی یانەکە و پارێزگاری کردن لە نازناوی پاڵەوانی خولی کوردستان یانەی زێرەڤانی بە نیازە ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی بەڕازیلی واژۆ بکات.

لەم بارەیەوە، یانەکە لەسەر زاری بەپرسی ڕاگەیاندنی بە (یاریگا)ی ڕاگەیاند کە هەردوو یاریزان (دۆس سانتۆس) و (ڕیکاردۆ) کە بەڕەگەز بەڕازیلین گەیشتوونە شاری دهۆک بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکرێت و لەم وەرزەی خولی کوردستان بۆ زێرەڤانی یاری بکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکەش ئەو دوو یاریزانە لە خولی بەڕازیلی و بۆلیڤی پێشتر یارییان کردوە و ئەگەری هەیە ئەمڕۆ ئێوارەش لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەت بە میدیاکان پێشکەش بکرێن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر