کێشەیەکی تازە نێوان مۆرینیۆ و کارگێڕی شەیتانە سوورەکان دروست دەبێت

یاریگا

وا دیارە کیشەکانی جۆزێ مۆرینیۆ لە یانەی مانچێستەر یۆنایتد کۆتاییان پێ نایەت، ئەمجارە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لەسەر کڕینی ئەستێرەیەکی سڕبی ناکۆکی لەگەڵ کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بۆ دورست دەبێت.

ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی لە راپۆرتێکیدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە کە جۆزێ مۆرینیۆ داوای (نیکۆلا میلکۆنفیش)ی بەرگریکاری سڕبی ئەستێرەی یانەی فیۆرنتینای ئیتالی کردوە، بۆ ئەمەش کارگێڕی شەیتان سوورەکان ڕەتیان کردوەتەوە کە بری 40 ملیۆن پاوەن بۆ کڕینی ئەستێرەکە سەرف بکەن و تەنها 30 ملیۆن پاوەنیان بۆ گرێبەستەکە تەرخان کردوە، ئەمەش لە لایەن یانە ئیتالییەکە ڕەت کراوەتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش مۆرینیۆ ناڕەزایی خۆی بەرانبەر ئەم کارە دەربڕیوە و داوای کردوە کە یاریزانەکە بۆ تۆکمە کردنی هێڵی بەرگری یانەکە بکڕن.

ئاشکرایە کە ماوەی ڕابردوو مۆرینیۆ بە تایبەت لە نێو یاریگا سەیری یارییەکی هەڵبژاردەی سڕبیای کردبوو، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری یاریزانە سڕبیە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر