بارسا باس لە ئەگەری گەڕانەوەی نەیمار دەکات

جۆردی کاردۆنەر، جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، رەتیدەکاتەوە یانەکەی لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ نەیمار دا سیلڤا.

چەند میدیایەکی وەرزشی بڵاویانکردۆتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵی گەڕانەوەی نەیماردایە داوی ئەوەی بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی پاریسان جێرمانی فرۆشت.

لە لێدوانیکدا بۆ رادیۆی سێر کەتەلۆنیا جێگری سەرۆکی بەرشەلۆنە رایگەیاند:

“بۆردی یانەکە بیری لە گەڕانەوەی نەیمار نەکردۆتەوە. هیچ کەسێک تەنانەت ئاماژەشی پێنەداوە”.

“ئەوە ئەو بوو کە یانەکەی جێهێشت. ئەوە جیاواز دەبوو ئەگەر ئێمە ئەومان لەدەستدابایە”.

“ئەگەر یانەکە بیویستایە نەیمار بگەڕێنێتەوە ئەوا تاکو ئێستا باس دەکرا بەڵام کەس باسی نەکردووە”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا