پێرێز بۆ گۆڕینی ڕاهێنەری یانەکەی پەیوەندی بە ڕاهێنەرێکی گەورە کرد

یاریگا

وا دیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید پلانی دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی بەدەستەوەیە، هەر لەبەر ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە راهێنەرێکی گەورە و ناسراو کردووە.

ڕۆژنامەی (لاگازیتا دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی، لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید پەیوەندی بە (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە کردووە بۆ ئەوەی ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەی شاهانە وەربگرێت.

بە بۆچوونی ڕۆژنامەکە کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا کە وابڕیارە لە ڕۆژی 28/10/2018 ئەنجام بدرێت، داهاتووی جیانلۆجی لۆپتیگی راهێنەری یانە مەدریدییەکە یەکلا دەکاتەوە، کە ئەم هاوینە دوای دەست لەکارکێشانەوەی زێنەدین زێدان ئەرکی یانەی شاهانەی گرتە ئەستۆ و ئێستاش بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و لە دوای بەرێوەچوونی هەشت هەفتە لە خولی ئیسپانی تیپەکەی بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی چوارم دێت، هەروەها یانەکە لە دوایین چوار یاریدا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر