بەر لە یاری کلاسیکۆ بارودۆخی گاریس بەیل ڕیال مەدرید نیگەران دەکات

یاریگا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستپێکی یەکەمین یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزە، بارودۆخی گاریس بەیلی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید و ئامادە باشی یاریزانە بۆ یارییەکانی داهاتوو بەرپرسانی ریالی نیگەران کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە گاریس بەیل دوای ئەوەی کە بۆ مەشکان گەڕایەوە، دوێنێ جارێکی دیکە نەیتوانی بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی بکات لە هۆڵی یارییە وەرزشیەکان مەشقی کردەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە بارودۆخی بەیل کە لە یارییەکانی هەڵبژاردەی وێلزیش بەشداری نەکرد، نادیارە و ئەمەش هەوادرانی ریال مەدرید بەر لە یاری کلاسیکۆ تۆقاندوە، پێش دەچێت کە یاریزانەکە لە یاری لیڤانتی لە لیگای ئیسپانیا بەشداری نەکات، بۆ ئەوەی فشاری زیاتری لەسەر نەبێت و ئامادەبێت بۆ یاری کلاسیکۆ کە 28 ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

ئاشکرایە کە ماوەی ڕابردوو گاریس بەیل بەهۆی ژانێک لە ماسوولکەکانی ڕانی نەیتوانی لە یارییەکانی ڕیال مەدرید و هەڵبژرادەی ولاتەکەی لە ماوەی ڕابردوو یاری بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر