ئیبڕاهیمۆڤیچ بەرگرییەکی بێ وێنە مۆرینیۆ دەکات


یاریگا

وێرای ئەوەی ئێستا لە لۆس ئەنجلۆس گەلاکسی ئەمەریکا یاری دەکات، بەڵام جارێکی دی زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ پشتگیری خۆی بۆ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان دووپات دەکاتەوە.

ئیبڕا بە تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی گوت” هەموو ڕەخنە لە مۆرینیۆ دەگرن، ئەوەش بەهۆی ئەنجامەکتنی مان یۆنایتد نییە بەڵکو بەهۆی کەسایەتی مۆرینیۆ و هەڵسوکەوتەکانی ڕاهێنەرەکەیە، منیش زۆر جار بەو بارودۆخە تێپەڕ بوومە، زۆر جار ئەوانەی قسە دەکەن و رەخنە دەگرن ڕەخنەکانیان لە جێیە، بەڵام زۆر جاریش بەهۆی ڕق و کینە بەرانبەر کەسێک یان کەسایەتییەک ڕەخنەکان سنووری خۆیان تێپەڕ دەکەن، هەندێکی دیکە ئیرەیی دەبەن و لە ڕەخنەکان زێدەڕۆیی دەکەن.

ئیبڕا کە پێشتر لە هەردوو یانەی ئینتەر ملان و مان یۆنایتد لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ یاری کردوە، گوتیشی دەبێت ئەو هەر لەسەر شێوازی خۆی بەردەوام بێت و بۆ هیچ کەسێک شێوازی خۆی نەگۆڕێت، من پێم وایە کەسێکی گونجاو مان یۆنایتد بەڕێوە دەبات، ئەو کارێکی باش دەکات و هیچ ڕاهێنەرێکیش نییە موعجیزات دروست بکات، ئەوە بەسە کە ئەو ڕاهێنەرە لە خولێکی بەهێزی وەک پرێمەرلیگ زۆرترین جار جامەکە بردوەتەوە، ئەوەش دەستکەوتێکی گەورەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر