“هەمووشتێک بەخشی بە یۆڤی بەڵام دەریان کردم!!”

یاریگا-گۆنزالۆ هیگواین بە راشکاوانە باس لەوە دەکات یانەکەی دەریکردووە تاوەکو رۆناڵدۆ بکڕێت.

هیگواین گۆڵکاری یەکەمی بیانکۆنێری بوو بە تۆمارکردنی ٤٠ گۆڵ لە دوو ساڵدا، کاتێک بەرامبەر ٩٠ ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلییەوە گوێزرایەوە بەڵام لەگەڵ هاتنی رۆناڵدۆ راستەوخۆ هەواڵی گواستنەوەی بۆ ئەیسی میلان بڵاوکرایەوە.

هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە  بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت وتی “یوڤێنتۆس باش مامەڵەیان لەگەڵ مندا دەکرد، هەروەها هاوتیم و هاندەرانیش باش بوون لەگەڵم، ئێستاش   هیچم لە دڵدا نیە بەرامبەریان بەڵام من داوام نەکرد ئەوێ جێبهێڵم، ئەوەی هەمووان دەیڵێن راستە، من  دەرکرام .  هەموو شتێکم بەخشی بە یوڤێنتۆس بەڵام  کاتێک رۆناڵدۆ هات  پێیان وتم تۆ ناتوانیت لێرە بمێنیتەوە و بە میلان چارەسەرکرام. میلان خۆشەویستییەکی زۆریان نیشاندام و هەرزوو رازیان کردم”.

هیگواین ئەوەشی نەشاردەوە نیگەرانە لەوەی ئەیسی میلان لە ریزبەندی ١٠هەمی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی دێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا